فێرخوازانى دیزاینی ناوخۆیی، دیزاینى هۆتێلەکان بەسەردەکەنەوە
بەشی دیزاینی ناوخۆیی بەردەوام لە ڕێکخستنى سەردانە زانستیەکانى بۆ فێرخوازان لە قۆناغە جیاوازەکان، بۆ ئەو مەبەستەش بەسەرکردنەوەى دیزاینى هۆتێلی شێراتۆن لە هەولێر بووە وێستگەیەکى دیکەى فێرخوازانى قۆناغى چوارەم.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (10/10/2022)، لە چوارچێوەی بابەتی (Interior Design V-Hospitality)، بە یاوەری پسپۆڕانى بوارەکە، پڕۆفیسۆر دکتۆر مستەفا سەباح و و توانا ئیسماعیل، فێرخوازان سەردانى هۆتێل شیراتۆنیان لە شارى هەولێر کرد.
مامۆستایان و فێرخوازان لەلایەن بەرپرسی هۆتێلەکە پێشوازیان لێکرا، دواتر ڕوونکردنەوەی وردی لەسەر سەرجەم بەشەکانی هۆتێلەکە پێشکەش بەفێرخوازان کرد، هەروەک تیشکی خستە سەر لایەنى دیزاینی ناوەوەی هۆتێلەکە بەتایبەت شوێنی پێشوازی و لۆبی و چێشتخانە، دواتریش بەشەکانى دیکەى هۆتێلەکە.
لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەیان فێرخوازان لەگەڵ مامۆستایانى سەرپەرشتیار و لێپرسراوانى بەشە جیاکانى هۆتێلەکە گفتوگۆ تەواویان لەبارەى ڕەهەندەکانی هۆتێلەکە کردووە، بە مەبەستی دەستنیشانکردنی لایەنە جیاوازەکانی پرۆسەی دیزاین، بۆ دەستنیشانکردنی فەزای پڕۆژەکانی پلان و شوێنی کارکردن پێش دەستپێکردنی دیزاینی ناوەوەی ئەو پڕۆژانەی کە بۆ فێرخوازان دیارى دەکرێن.