فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا پەراوێزى خوێندنەکەیان سەردانى مۆزەخانەى نیشتیمان بۆ هونەر دەکەن
هەریەک لە موجتەبى سەباح عبدالحسن فێرخواز لە بەشى (نیوتریشن و دایەتێتیکس) و، هاجەر محەمەد عەلى فێرخواز لە بەشى (چارەسەرى سروشتى)، کە لە ئێستادا لە چوارچێوەى پرۆگرامى ئاڵوگۆڕى فێرخوازان لە زانکۆى زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences) دەستیان بە کۆرسێکى خوێندن لەو وڵاتە کردوە، لە پەراوێزى خوێندنەکەیان سەردانى مۆزەخانەى نیشتیمانى وڵاتەکەیان بۆ هونەر لە وارشۆ کرد.
فێرخوازان لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى مۆزەخانەکەدا، ئاشناى شاکار و بەرهەمە هونەرییەکانى هونەرمەندانى ئەو وڵاتە بوون، لەو مۆزەخانەیەدا کە بە هۆڵندى پێى دەوترێت (Zachęta) واتا هاندان لە ساڵى (1860)ەوە بەڕووى هونەرمەندان کراوەتەوە بۆ نمایشکردنى بەرهەمە هونەرییەکانیان وەک بەشێک لە هاندان و پاڵپشتیکردنى هونەرمەندان، بەشەکانى مۆزەخانەکە بووە مایەى سەرەنج و تێڕامانى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر و بە گرنگیەوە لە بەرهەمە هونەرییەکانیان ڕوانى.