فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا بەشدارى لە کۆنفرانسێکى زانستى زانکۆى (SGGW) دەکەن
لە ڕۆژانى (١٤ و ١٥/١١/٢٠٢٤) بەچاودێرى و ئامادەبوونى پڕۆفیسۆر دکتۆر میچال زاسادى (Michała Zasady)، زانکۆى وارشۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences) کۆنفرانسی زانستی بەناونیشانى دیاریکەرە فیزیۆلۆژییەکانی بەڕێوەبردنی خۆراک (Fizjologiczne uwarunkowania postępowania dietetycznego) بەڕێوەبرد و، تیایدا چەندین توێژینەوەى زانستى ئاستبەر لەلایەن توێژەران و پسپۆڕانى بوارەکە پێشکەشکرا و، لەلایەن ئامادەبوانەوە تاوتوێکران.
هەر لە میانەى بەڕێوەچوونى کۆنفرانسەکەدا، هەریەک لە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کە بریتین لە موجتەبا سەباح عبدالحسن لە بەشى (نیوتریشن و دایەتێتیکس) و پەیوەند پشتیوان پوشۆ لە بەشى (شیکاریی تاقیگەى پزیشکی) و سەلمان مەرهەم محەمەد لە بەشى (پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ) و، هاجەر محەمەد عەلى لە بەشى (چارەسەرى سروشتى) بەشداریان لە پانێڵ و تەوەرەکانى ڕۆژانى کۆنفرانسەکەدا کرد، کە تیشک خرایە سەر دوایین توێژینەوە و هەوڵە زانستیەکانى پەیوەست بە هۆکارە فیزیۆلۆژییەکانی کەکاریگەری لەسەر خۆراک دروست دەکەن.
کۆنفرانسەکە بە بە هاوکاری چەندین دامەزراوەی ئەکادیمی و زانستی ڕێکخرابوو، هەربۆیە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە میانەى بەشداریکردنى تەوەرەکانى کۆنفرانس ئاشناى کۆمەڵێک هەنگاو و کردارى زانستى نوێ و سەردەمیانەى بوارەکە بوون.