فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا بەشدارى لە چالاکیەکى خێرخوازى دەکەن
لە پەراوێزى تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن لە زانکۆى وارشۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences)، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکى جۆراجۆر بەڕێوەدەبەن، لەو چوارچێوەىەدا بەشداریان لە چالاکیەکى خێرخوازیدا کرد.
هەر یەک لە فێرخوازان موجتەبا سەباح عبدالحسن لە بەشى (نیوتریشن و دایەتێتیکس) و، سەلمان مەرهەم محەمەد لە بەشى (پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ) ڕۆژى یەکشەممەى ڕابردوو ڕێکەوتى (١٧/١١/٢٠٢٤) بەشدارییان لە چالاکییەکی خێرخوازیدا بەناونیشانى (وێنەکێشان بۆ منداڵان) کرد، کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی ڕۆژانی کاریگەری کۆمەڵایەتی (Social Impact Days ) لە سەنتەری سەنترۆم سامۆرزدۆوجا (Centrum Samorządowca) بەڕێوەچوو.
لە میانەى بەڕێوەچوونى چالاکییەکەدا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەکێشانی کۆمەڵێک وێنە لەسەر کارتۆن بەشدارییەکى کاریگەریان کرد، دواتریش لەگەڵ فێرخوازانى زانکۆکە وێنەکانیان وەک دیاری پێشکەشی منداڵانی خانەی بێسەرپەرشتان لە وارشۆ کرد، بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی خەندە و خۆشی و دڵخۆشکردنى منداڵانى خانەکە.