فێرخوازانى شیكاری كیمیایی پزیشكی سەردانى نەخۆشخانەیەکى تایبەت دەکەن
سەرۆکایەتى به‌شی شیكاری كیمیایی پزیشكی لە زانکۆى جیهان-هەولێر گه‌شتێكی زانستی مه‌یدانی بۆ تاقیگه‌کانى نه‌خۆشخانه‌ی هەولێری نێودەوڵەتی به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ریه‌كه له مامۆستایان (ساوین تحسین طه) و (عبدالله مشیر هادی) بۆ قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م ڕێکخست.
لەو گەشتە زانستیە مەیدانیەدا، کە ڕۆژى چوارشەممە ڕێكه‌وتی (10\5\2023) بەڕێوەچوو، لەلایەن به‌رپرسی تاقیگه‌ى نەخۆشخانەکە به ڕوونكردنه‌وه‌ى پێویست سەبارەت بە جۆری ئه‌و پشكنین و ئامێرانه‌ی له تاقیگه‌كاندا به‌كارده‌هێندرێن پێشکەش بەفێرخوازان کرد.
لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەیاندا و لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى تاقیکەگەدا، فێرخوازان فێری ئه‌وه‌بوون كه چۆن نموونه‌كان دوای ئاماده‌كردنیان له‌سه‌ر ئامێره تاقیگه‌ییه‌كان كارپێبكه‌ن، لەهەمان کاتدا ئاشناى شیكردنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كان بۆ هه‌ریه‌كه له (پشكنینه‌كانی خوێنی گشتی، پشكنینه هۆڕمۆنیهكان، وه پشكنینی كیمیای شیكاری ,بانكي خوێن ،پشکنیننی بەرگری Microscopic Examination ,Culturing, ) بوون.
وەک بەرپرسى تاقیگەکە بۆ فێرخوازان ڕونیکردەوە، لە پشکنین و دەستنیشانکردنى نەخۆشیەکاندا پشت بەئامێرەکانى (MAGLUMI X3 Snibe, Alegria, Biomerieux VITEK 2 COMPACT,COBAS C 311,COBAS C 501, COBAS e 411,CBC) دەبەستن.