فێرخوازانى شیکاری کیمیایی پزیشکی سەردانی تاقیگەی ئاوى ئیفراز دەکەن
بۆ ئاشناکردنى فێرخوازان بەچۆنیەتى پشکنین و دابینکردنى ئاوى خاوێن بۆ هاوڵاتیان، سەرۆکایەتى بەشى شیکاری کیمیایی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى ڕێکخست.
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (11/10/2022) بەسەرپەرشتى پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.کتۆر عمران و یاریدەدەری تاقیگە دنیا عبدالقادر، فێرخوازانى قۆناغى دوەمى بەشى شیکاری کیمیایی پزیشکی سەردانى بەڕێوەبەرایەتى ئاوى ئیفرازى دووى هەولێریان کرد.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان تاقیگەی ئاوی ئيفرازی دوویان بەسەرکردەوە و، لە نزیکەوە فێرخوازان ئاشناى قۆناغەکانی پاککردنەوەی ئاو و پشکنینی تاقیگەیی پێویست بۆ ئاو کران، تا بەهۆیەوە بتوانرێ لە ڕێگەى دابینکردنى ئاوى پاک وخاوین بارى تەندروستى هاوڵاتیان پارێزراو بێت، هەر لەو چوارچێوەیەدا سەرپەرشتیارى تاقیگەکە باسى لەو پێداویستى و کەلوپەلانە کرد، کە بەهۆیەوە ئاوەکان خاوێن دەکرێتەوە و پاشان ڕەوانەى دانیشتوانى هەولێرى دەکەن.