فێرخوازانى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى تاقیگەى گشتى تەندروستى هەولێر بەسەردەکەنەوە
لە بەردەوامى بەسەرکردنەوەى دامەزراوە تەندروستیەکان و بەئامانجى ناسینى ژینگەى کارکردن، سەرۆکایەتى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازان ڕێکخست.
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١٢/٥/٢٠٢٣) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر ژیر ئازاد محمەد سەعید، فێرخوازانى قۆناغى سێیەمى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانى بەڕێوەبەرایەتى تاقیگەى گشتى تەندروستیان کرد، کە سەر بەبەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى هەولێرە.
فێرخوازان دواى ئەوەى پێشوازیان لێکرا، ئینجا هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەک لە ستافى بەڕێوەبەرایەتیەکە چەند بەش و تاقیگەکەیان بەسەرکردەوە، بەتایبەت تاقیگەکانى تاقیگەی بەکتریا و مشەخۆرناسی، تاقیگەی خوێن و بایۆکیمیا، لە میانەى بەسەرکردنەوەى تاقیگەکاندا فێرخوازانى زانکۆى جیهان هەولێر ئاشناى نوێترین پێشهاتەکانی بوارەکانی پزیشکی و تەندروستى بوون، ئەوەش بووە هۆکارێک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری فێرخوازان و ئامادەکردنی بۆ کارکردن لەبوارەکەی خۆیاندا.