فێرخوازانى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی سەردانی سەنتەری توێژینەوەى زانکۆی پۆلیتەکنیکى هەولێر دەکەن
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر ئەحمەد نەوزاد حەسەن سەرۆکایەتى بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی سەردانێکى زانستى بۆ فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی ڕێکخست.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى 20/11/2022 فێرخوازان لە میانەى سەردانە زانستیەکەیاندا، سەنتەری توێژینەوەیان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەسەرکردەوە، مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان لەلایەن پسپۆڕان و کارمەندانى سێنتەرەکە ڕونکردنەوەى پێویستیان لەبارەى شێوازى کارکردن لە سێنتەرەکەیان پێشکەش بەفێرخوازان کرد.
پاشان فێرخوازان دەرفەتیان بۆ ڕەخسا تا لە نزیکەوە ئاشناى نوێترین ئامێرەکان لە بوارە پزیشکی ببن، کە لەم سەنتەرەدا کارى لەسەر دەکەن، جگە لەوەش فێرخوازان ئاشناى میکانیزمی کارکردن لەم جۆرە ناوەندە زانستیانە و تۆمارکردنی تێبینییەکان کران.