فێرخوازانى نیوتریشن و دایەتێتیکس ماڵى بەساڵاچوان بەسەر دەکەنەوە
فێرخوازانى قۆناغی چوارەم بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان – هەولێر، ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتى (16/11/2022)، سەردانى سێنتەری چاودێری بەساڵاچووان (ماڵ بەساڵاچوانی هۆلێر) لە گەڕەکی نەورۆز لە شاری هەولێر کرد.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى خانەکەدا، فێرخوازان لەگەڵ پزیشکى ماڵى بەساڵاچواندا گفتوگۆیان لەبارەى خۆراکى تەندروست و ئەو خزمەتگوزارییە خواردەمەنیانە کرد، کە لە خانەکەدا پێشکەشى بەساڵاچوان دەکرێ، هاوکات باس لە تایبەتمەندى بەساڵاچوان و جۆرى خۆراکەکانیان کرا، بۆ ئەوەش جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە، کە ئەو خواردن و خواردنەوانەى پێشکەش بەساڵاچوان دەکرێ ڕەچاوى بارى تەندروستى و تایبەتمەندى تەمەنیان دەکرێ، لەگەڵ ڕەچاوکردنى ئەو نەخۆشخانەى کە لە ناو تەمەنى بەساڵاچوان باوە.
سەردانە مەیدانیەکە بووە دەرفەتێک بۆ ئاشنابونى فێرخوازان بەچۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانى بەتەمەن و، چۆنیەتى خواردنى تەندروست بۆ ئەو کەسانەى لە تەمەندا دەچنە ناو ساڵەوە.