فێرخوازانى پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ بەشی نەخۆشییە گوازراوەکانیان لە هەولێر بەسەرکردەوە
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتى (٧ی شوباتی ٢٠٢٤)، فێرخوازانى بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان – هەولێر، بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەری ئارام محمد، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی، بەشی نەخۆشییە گوازراوەکانیان لە شاری هەولێر کرد.
فێرخوازان لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشە جیاوازەکان بەڕێوەبەرایەتییەکە، لەلایەن ستافى بەشەکان بەوردى باسى (چاودێریکردن، خۆپاراستن و چارەسەرکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان)یان بۆ فێرخوازان کرد، هەروەک باسیان لە چاودێری تەندروستی و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیە گوازراوەکان و پێشخستنی تەندروستی گشتیان بۆ فێرخوازان کرد.
هاوکات پزیشکانی پسپۆڕ و پەروەردەکارانی تەندروستی گشتی زانیاری تەواویان لەسەر نەخۆشییە گوازراوە جۆراوجۆەکان پێشکەش بە فێرخوازان کرد، بەتایبەت نەخۆشی و پەتاکانى وەک ( HIV/AIDS، مەلاریا، هەوکردنی جگەر و هەوکردنی سێکسی گواستراو .(STIs)