فێرخوازانى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان و دبلۆماسی سەردانى یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان دەکەن
لە بەردەوامى چالاکیە مەیدانیەکانى سەرۆکایەتى بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان و دبلۆماسی لە زانكۆی جیهان- هەولێر، سەردانێکى مەیدانی بۆ یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان بەڕێوەبرد.
رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتى (17 ئادار 2022) بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر ڕەشید میكائیل محمد، فێرخوازانى بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان و دبلۆماسی سەردانى یەکێتى پەڕلەمانتارانى کوردستانیان کرد و لەلایەن كریم بەحری برادۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمانتارانی كوردستان پێشوازی كرا.
لە دیدارێکیدا، لەگەڵ فێرخوازان، جێگیرى سەرۆکى یەکێتى پەڕلەمانتاران باسى لە كاری پەرلەمانتاری و ئەركی پەرلەمانتار کرد، لەهەمانکاتدا تیشکى خستەسەر ڕۆڵی یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان بەتایبەت لە بوارى یاسایی و کارى پەڕلەمانتارى و پەیوەندیان لەگەل لاینە سیاسیەكانی هەموو پارچەكانی كوردستان.
لە كۆتای سەردانەكەیاندا فێرخوازانى بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان و دبلۆماسی لە ناو بالەخانەی یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان بەشەکانى یەکێتیەکەیان بەسەرکردەوە.