فێرخوازانى کارگێڕی گشتی سەردانى بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر دەکەن
فێرخوازانى بەشی کارگێڕی گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەردەوامن لە سەردان و چالاکیە زانستیە مەیدانیەکانیان، لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى 18/5/2023 فێرخوازانى قۆناغی دووەم بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر (محمد عبدالکریم عبدالوەهاب) سەردانى بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتى هەولێر/٢ یان کرد.
مامۆستا و فێرخوازان لەلایەن ڕائید (کامەران محمد عەلى) و ئەفسەر و ستافى بەڕێوەبەرایەتیەکە پێشوازییان لێکرا، پاشان لە دیدارێکدا بەوردى باسى پڕۆسە و هەنگاوەکانى دەرهێنانى پاسپۆرت بۆ فێرخوازان کرا.
دواتریش فێرخوازان بەشێوەیەکى مەیدانى بەشەکانی بەرێوەبەرایەتیەکەیان بەسەرکردەوە و، لە نزیکەوە زانیارى وردیان لەبارەى قۆناغە جیاوازەکانی مامەڵەکردن و چۆنیەتى پێشکەشکردنى داواکاری بۆ دەرهێنانى پاسپۆرت تا قۆناغى وەرگرتنەوەى پاسپۆرت وەرگرت، کە لە ئێستا بەشێوەیەکى ئەلکیترۆنى زۆربەى پرۆسە کارگێڕییەکان ڕایی دەکەن.
سەردانەکە بووە وێستگەیەک بۆ ئاشنابوونى زیاترى فێرخوازان بەدەرکردنی پاسپۆرت و گرنگییەکەی لە ژیانی تاک بەتایبەت لە ئاسانکاری گەشتکردن، ئەوەش بووە هۆى پەرەپێدانی تواناکانیان و بەرزکردنەوەی تێگەیشتنیان لە کاری دامەزراوەکانى حکومەت لە چۆنیەتى ڕایکردنى کاروبارە کارگێڕییە گشتیەکانى هاوڵاتیان.