
فێرخوازانی بەشی بایۆمێدیکاڵ سەردانێکی زانستی بۆ تاقیگەی جیناتی ئێکسۆجین لە نەخۆشخانەی ژین ئەنجام دەدەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 4, 2026
ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 03/11/2026، فێرخوازانی قۆناغی سێیەم لە بەشی بایۆمێدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستی مەیدانییان بۆ تاقیگەی جیناتى ئێکسۆجین (Exogen) لە نەخۆشخانەی ژین بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر هێرۆ ئیسماعیل محەممەد ئەنجام دا.
ڕونکردنەوەی بەشە تاقیگەیییەکان:
لە میانەی سەردانە مەیدانییەکەدا، بانو کامەران ئیبراهیم ڕێکخەر و، لێپرسراوی تاقیگەکە پێشوازیی لە فێرخوازان کرد. لە بەشی یەکەمدا، فێرخوازان هاوەڵى کران و بەشی جیاکردنەوەی ترشە ناووکییەکان (DNA Isolation Unit)یان بەسەر کردەوە و، لە نزیکەوە ئاشنای میتۆدەکانی دەستی و، ئۆتۆماتیکی، تەکنیکەکانی ، و، بوون.
لە بەشی سیتۆجینێتیکس (Cytogenetics Laboratory)، کارمەندانى تاقیگەکە شیکردنەوەیان بۆ ئامادەکردنی سامپڵەکان، تەکنیکی و، پێشکەش بە فێرخوازان کرد. لە بەشی زانیارییە بایۆلۆجییەکان (Bioinformatics Unit)یش، پۆڵا برزۆ شیکردنەوەی دەربارەی شیکاریی داتاکانی ڕێزبەندیی جینیی نوێ (Next-Generation Sequencing – NGS ) و، تەکنیکی بۆ دیاریکردنی موتیشنە جینییەکان خستەڕوو.
ئەنجامی سەردانەکە:
لە کۆتاییدا مامۆستای یاریدەدەر هێرۆ ئیسماعیل محەممەد سەرپەرشتیار چالاکیەکە سوپاسی کارگێڕى و کارمەندانى تاقیگەی جیناتى ئێکسۆجین (Exogen) لە نەخۆشخانەی ژین و، بەتایبەت بانو کامەران ئیبراهیم و، پۆڵا برزۆی کرد لە بەرامبەر کارئاسانی بۆ ڕێکخستن و، بەڕێوەبردنی چالاکییەکە.



