
فێرخوازانی بەشی زمانی ئینگلیزی چالاکیەک لە بارەى ڕێزمانى ئینگلیزى لە قوتابخانەی هەولێرى2 بنەڕەتی ئەنجام دەدەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی یەکەم 22, 2026
زانیارییە سەرەکییەکان:
لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 21/10/2026، فێرخوازانی قۆناغی سێیەم لە بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر ڕۆژین حسێن حسێنی چالاکییەکی فێرکاری و هۆشیارییان دەربارەی ڕێزمانی زمانی ئینگلیزی، بەتایبەت بڕگەی کرداری ڕەفتاری (Action Verbs)، لە قوتابخانەی هەولێری2 بنەڕەتی ئەنجام دا.
دەستپێکی سەردانەکە
لە کاتی گەییشتنیاندا، شاندی فێرخوازان لەلایەن محەممەد شکور، بەڕێوەبەری قوتابخانەی هەولێری2 بنەڕەتی بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. پاشان، فێرخوازانی قۆناغی سێیەم دەستیان بە پێشکەشکردنی بڕگەکانی چالاکییە فێرکارییەکە کرد.
شیکردنەوەی کرداری دروستکردنی ڕستە
لە بڕگەی یەکەمدا، فێرخواز تارا عەبدولخالق حسن رحمن لە قۆناغی سێیەم، چەمکی کرداری ڕەفتاری (Action Verbs) و میکانزمەکانى بەکارهێنانی بۆ دەربڕینی ڕەفتاری مرۆڤ، ئاژەڵ و شتومەکەکان ڕوون کردەوە و، نموونەی بەرجەستەی هێنایەوە.
پاشان، فێرخواز سوکار فەرهاد عوسمان لە قۆناغی سێیەم، شێوازی ناسینەوەی کردارەکانی لە ڕێگەی وێنەوە شیکردەوە و بەکارهێنانیانی لە دروستکردنی ڕستەی واتا بەخشدا خستە ڕوو.
چالاکیی هونەریی دیزاینکردنی پۆستەر
لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخواز شایان پشتیوان زاهیر لە قۆناغی سێیەم، تیشکی خستە سەر ڕۆڵی کرداری ڕەفتاری لە پەرەپێدانی لێهاتوویییەکانی ئاخاوتن، نووسین و دەربڕینی زانیارییەکان. پاشان.
لە کۆتاییدا فێرخوازانی زانکۆ چالاکییەکی هونەریی دروستکردنی پۆستەری ڕێزمانییان ڕێکخست، کە تێیدا قوتابیان وێنەکانیان ناسییەوە و، کردارەکانیان دەستنیشان کرد و ، ڕستەی گونجاویان دروستکرد.



