
فێرخوازانی بەشی مایکرۆبایۆلۆجیی پزیشکی چالاکیەکى هۆشیارى تەندروستى لە قوتابخانەی شاریستانی کچان بەڕێوەدەبەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی یەکەم 24, 2026
زانیارییە سەرەکییەکان: لە ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 20/10/2026، گروپێکى دیکە لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەم لە بەشی مایکرۆبایۆلۆجیی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سیمینارێکی هۆشیارییان بۆ قوتابیانی پۆلی دەیەم لە قوتابخانەی شاریستانی کچان لە هەولێر بە سەرپەرشتیی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر خواجە شکیل ئەحمەد بەڕێوەبرد.
جۆرەکانی نەخۆشییەکە: سەرەتا فێرخوازان لەلایەن ڕووناك یەعقوب حسێن، سەرپەرشتیاری قوتابخانە پێشوازییان لێکرا. پاشان فێرخواز دانیا ماجد عەبدوڵڵا لە میانەى چالاکییەکەدا، تیشکی خستە سەر چەمکی شێرپەنجەی مەمک و نیشانە سەرەتایییەکان.
هەر لەو چوارچێوەیەدا فێرخواز لانیە ڕێنوار محەممەد ئەمین جۆرەکانی نەخۆشییەکەی شیکردەوە، دواتریش فێرخواز خەندان فەخرەدین یونس تیشکی خستە سەر شێوازەکانی خۆپاراستن و چارەسەر.
لە کۆتاییدا، فێرخواز شادیار جەوھەر حەمەد بڕگەی کۆتایی و ئەنجامەکانی سیمینارەکەی پێشکەش کرد.
ئەنجامی چالاکییەکە: سیمینارەکە بە گفتوگۆییەکى کراوە کۆتایی هات. لە کۆتاییدا، شاندی زانکۆی جیهان-هەولێر سوپاسى ڕووناك یەعقوب حسێن و فەرمانبەر و مامۆستایانى قوتابخانەی شاریستانی کچانیان کرد.
You may also like


