
فێرخوازانی بەشی مایکرۆبایۆلۆجیی پزیشکی سەردانى قوتابخانەی بناری تێکەڵاویان کرد و باسیان لە شێرپەنجە کرد
- Posted by University Press
- Date تشرینی یەکەم 24, 2026
زانیارییە سەرەکییەکان: لە ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 20/10/2026، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەم لە بەشی مایکرۆبایۆلۆجیی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتیی دکتۆر حسان محمود جندال سیمینارێکی هۆشیارییان دەربارەی نەخۆشیی شێرپەنجە لە قوتابخانەی بناری تێکەڵاو لە هەولێر پێشکەشى قوتابیانى قوتابخانەکە کرد.
بڵاوکردنەوەی زانیاریی تەندروستی: سەرەتا لە کاتی گەییشتنى فێرخوازاندا، سەوسەن شيرزاد عبد الله، بەڕێوەبەری قوتابخانە بە گەرمی پێشوازییان لێکردن.
پاشان و لە بڕگەکانی سیمینارەکەدا، فێرخواز ساهی هیمین أحمد بابەتێکی بەناونیشانی «هۆشیاری دەربارەی شێرپەنجە» پێشکەش کرد و، تیادا تیشکی خستە سەر گرنگیی ڕاگوێستنی زانیاریی تەندروستیی باوەڕپێکراو تا قوتابیان ئاشنای خۆپاراستن و بەئاگاهاتنەوە بن لە سەرەتای تێبینی کردنی نیشانەکاندا.
پاشان، فێرخواز لارا شيروان عبد الله خالق بابەتێکی بەناونیشانی «دەروازەیەک بۆ شێرپەنجە» بە زمانێکی گونجاو بۆ تەمەنی قوتابییان شیکردەوە.
ئەنجامی چالاکییەکە: سیمینارەکە بە ئاڵوگۆڕی پرسیار و وەڵام کۆتایی هات، کە تێیدا قوتابیانی قوتابخانەکە پرسیارەکانیان ئاڕاستەی فێرخوازان کرد.
لە کۆتاییدا، شاندی زانکۆی جیهان-هەولێر سوپاسى مامۆستا سەوسەن شيرزاد عبد الله و مامۆستایانی قوتابخانەی بناری تێکەڵاو کرد بۆ یارمەتیدانیان لە بەڕێوەبردنى ئەو چالاکیەدا.
You may also like


