فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتی سەردانی کۆلێژی ڕاتفۆرد دەکەن
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (١٩/١٠/٢٠٢٢) سەرۆکایەتى بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر شوانە قادر پیرۆت و مامۆستای یاریدەدەر دەشنێ عەبدوڵڵا سەعید، سەردانێکی زانستی بۆ پۆلێک لە فێرخوازانی قۆناغی دووەم و سێیەمی بەشەکە بۆ کۆلێژی ڕاتفۆرد بۆ زمانی ئینگلیزی لە شارى هەولێر ڕێکخست.
مامۆستایان و فێرخوازان لەلایەن مامۆستا زانا قاسم قادر بەڕێوەبەری ڕاتفۆرد وکۆمەڵیک لە ستافی مامۆستایان بەگەرمی پێشوازیان لێکرا. دواتر مامۆستا كۆنەر سۆون سیمینارێکی لەسەر گرنگی و ڕۆڵی زمان و ڕێگە کاریگەرەکانی فێربوونی زمان پێشکەش کرد.
وفێرخوان بەسەرنج و پرسیارەکانیان گفتوگۆکەیان دەوڵەمەند تر کرد. پاشان مامۆستای یاریدەدەر شوانە قادر پیرۆت بەناوی سەرۆکایەتی بەشی پەروەردەی گشتی و فێرخوازانەوە سوپاسی بەڕێوەبەر و ستافی مامۆستایانی ڕاتفۆردی کرد بۆ ئەو پێشوازییەی کە لێیان کراو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
مەبەستى سەردانەکە ئاشناکردنی زیاتری فێرخوازان بوو بە ڕێگە و شێوازە سەردەمیەکانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی و، گرنگی زمان لەبازاڕی کار، هەر لەم سۆنگەیەوە بەشی پەروەردەی گشتی ساڵانە چەندین گەشتی زانستی بۆ فێرخوازانی ڕێکدەخات تا فێرخوازان باشتر ئاشناى ژینگەى کارکردن ببن.