فیرخوازانی زانستی تاقیگەی پزشکی ئاشناى تاقیگەی پزشیکی جۆراوجۆر دەکرێن
بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەردەوامە له کار و چالاکیه جیاوازەکانی، لەو بوارەدا ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتى (۲۰/۱۰ /۲۰۲۲) فیرخوازانی قوناغی دووەم بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (نزار ابراهیم یوسف) تاقیگەى پزشکی (بایۆ)یان له شاری هه ولێر کرد.
فێرخوازان لەلایەن سەرپەرشتیارى تاقیگەکە و پزیشکان و کارمەندان پێشوازیان لێکرا، ئینجا هەوڵى کران بۆ بەسەرکردنەوەى بەشەکانى تاقیگەکە، کە چەند بەشێکى جیاواز و ئامێرى پێشکەوتویی پشکنینى لە خۆگرتووە، ئەوەشیان بۆ فیرخوازان ڕونکردەوە بەشى زۆرى ئەو پشکنینانەى کە لەلایەن پزیشکى پسپۆڕ بۆ نەخۆش دەنوسرێ لە تاقیگەکەمان پشکنینیان بۆ دەکەین، بۆ ئەوەش باسیان لە چۆنیەتى ئەنجامدانى پشکنینەکان کرد، کە لە ڕێگەى چەند ئامێڕێکى پێشکەوتوو کارەکانیان ئەنجام دەدەن.