فێرخوازانی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەكان سەردانی کونسڵگەری مەملەكەتی ئوردنى هاشمی دەكەن
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (١٠/٠٤/٢٠٢٣) فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەكان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتی دكتۆر هاوژین عمر لە شارى هەولێر سەردانی قونڵگەری ئوردنیان كرد و، لەلایەن محمد أحمد المجالی بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتیەكان لە کونسڵگەری ئوردن پێشوازییان لێكرا.
پاشان لە دیدارێکدا لەگەڵ فوئاد أحمد المجالی کونسوڵگەری گشتی مەملەكەتی هاشمی ئوردونى لە كوردستان گفتوگۆیان لەبارەى کارى دیبلۆماسى کرد. لەو بوارەدا، فوئاد أحمد المجالی دواى بەخێرهێنانى گەرمى فێرخوازان؛ ئینجا پوختەیەكى لەبارەى كار و ئەركەكانی کونسوڵگەری گشتی ئوردنی لە هەرێمی كوردستان كرد، دواتر کورتە باسێکى لەبارەى پەیوەندییە سیاسی و ئابوریی و تەندروستیەكان نێوان هەرێمی كوردستان و مەملەكەتی ئوردونى هاشیمی بۆ فێرخوازان باسکرد كرد.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا؛ کونسوڵگەری گشتی مەملەكەتی هاشمی ئوردونى باسى لە پێگەى سیاسى هەرێمی كوردستان لە ناوچەكە لە ئاستى نێودەوڵەتی بۆ فێرخوازان کرد، دواتریش؛ تیشكی خستە سەر پەیوەندییە دێرین و لە مێژینەکانى نێوان لە هەرێمى کوردستان و شانشینى هاشمی ئوردونى، کە دەگەڕێتەوە بۆ لە شەستەكانى سەدەى ڕابردو، تا قۆناغی ئەمڕۆمان. لە کۆتایشدا؛ لە میانەى وەڵامى پرسیارى فێرخوازاندا باسى لە ئاستی پەیوەندییە ئابوری و سیاسییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئوردن کرد، بۆ ئەوەش ڕونیکردەوە پەیوەندییەكانیان لە ئاستێكی باشدان، هەروەک جەختى لە چڕکردنەوەى زیاترى هەوڵەکانیان کردەوە بۆ پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكانیان، هەروەک خۆشحاڵی خۆشی بەئاستی زانستى و لێهاتویی فێرخوازان دەربڕى بۆ تێگەیشتنیان لە بارودۆخی سیاسەتی نێودەوڵەتی.
لە بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا؛ دكتۆر هاوژین عمر دواى ئەوەى سوپاسى ئەو پێشوازیەى لە کۆنسڵى شانیشنى ئوردونى هاشمى کرد، ئینجا پوختەیەكی دەربارەی زانكۆی جیهان-هەولێر و، بەشە زانستیيەكانی بەگشتى و، بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و دبلۆماسى لە زانکۆى جیهان-هەولێرى پێشكەش كرد.