فێرخوازانی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لەلایەن یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان پێشوازییان لێكرا
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتى (١١-٥-٢٠٢٣) فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەكان بەسەرپەرشتی دكتۆر ئامانج علی عثمان و مامۆستای یاریدەدەر ڕەشید میكائیل محمد سەردانی یەكێتی پەرلەمانتارانى کوردستانیان كرد و، لەلایەن كریم بەحری جێگری نەقیبى یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان پێشوازییان لێكرا.
لە سەرەتاى سەردانەکەیدا بەشەكانی یەكێتییەكە لەلایەن كریم بەحری پیشانی فێرخوازان درا، پاشان لە هۆڵی VIP یەكێتی پەرلەمانتاران كۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو، کە تیایدا جێگری نەقیبى یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان كورتەیەكی لەسەر ڕێكخراوەكە و چۆنیەتی كاری ڕێكخراوەكە پێشكەش كرد.
کەریم بەحرى ئەوەشى ڕونکردەوە، کە یەكێتی پەرلەمانتاران ڕێكخراوێكی ڕاوێژكاریە، كاری پێشكەشكردنی ڕاوێژە بە دامەزراوە پەیوەندیدارەكان بەتایبەت پەرلەمانی كوردستان، ئاماژەی بەوەشدا ئەركی پەرلەمانتاران یاسادانان و بەدواداچون و لێپێچینەوەیە لە كارەكانی حكومەتە.