فێرخوازانی زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا بەردەوامن لە کۆرسەکانى خوێندن و چالاکیە جیاکانیان
فێرخوازى زانکۆى جیهان-هەولێر لە تاقیگە و هۆڵەکانى زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان Warsaw University of Life Sciences))، بەسەرپەرشتى مامۆستایانى پسپۆڕ بەردەوامن لە کۆرسەکانى خوێندن.
فێرخوازان زانکۆى جیهان-هەولێر کە پێکهاتون لە مریەم مەحمود یونس فێرخوازى قۆناغى چوارەم لە بەشى (ئەندازیارى تەلارسازى) و، ئەحمەد جەبار حەسەن فێرخوازى قۆناغى دووەم لە بەشى (نیوتریشن و دایەتێتیکس) و، ئیلاف سالار ئیسماعیل و محمەد خالد ئیبراهیم فێرخوازانى قۆناغى دووەم لە بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى و، فێرخوازان هەورێ ئامانج مەجید فێرخوازى قۆناغى سێیەم لە بەشى (بایۆمیدێکاڵ) لەچوارچێوەى بابەتە پسپۆڕەکانیان لە تاقیگە و هۆڵەکانى خوێندن بەردەوامن لەسەر وانەکانیان و؛ ڕۆژانە بەشێوەیەکى کارا بەشدارى لە گفتوگۆ زانستى و بابەتەکانى پەیوەست بە وانەکان دەکەن و، لە ڕێگەى خستنەڕوى بابەتەکان؛ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشێوەیەکى پراکتیکى ئاشنایى لایەنە زانستیەکانیان دەکرێن.
لەلایەکى دیکەوە و، لە پەراوێزى وانە زانستیەکانیان، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ مامۆستایان و هاوپۆلەکانیان، لە گەورەترین دارستانى وڵاتە بەشداریان لە چالاکیەکى وەرزشى شاخەوانى (Hiking) کرد.
تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندنى ئەو پێنچ فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنامە و کارە هاوبەشەکانى نێوان زانکۆی جیهان-هەولێر لەگەڵ زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (SGGW)بۆ ئاڵوگۆڕی فێرخوازان و ئەزمونى زانستی و ڕاهێنانی مرۆیی دێ.