فێرخوازانی پەرستاری تەندروسی؛ دیاری و سەبەتەی خۆراکى جەژن بەسەر منداڵانی بێباوک و کەم دەرامەتەکانی شاری هەولێر دابەش دەکەن.
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (٤/٤/٢٠٢٤) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، هەڵمەتێکی خێرخوازییان بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر جیهاد حاجی بەڕێوەبرد.
هەڵەمەتەکە بریتى بوو لە دابەشکردنی دیاری جەژن و پێشکەشکردنی هاوکاری دارایی بە منداڵانی بێ باوک و خێزانی کەم دەرامەت لە گەڕەکە جیاجیاکانی شاری هەولێر، بۆ ئەو مەبەستەش هاوکارییەکانیان گەیاندە (١٧) خێزان، لە گەڕەکەکانی بنەسڵاوە، کورانی عەینکاوە، تەیراوە، شاویس، شێخ ئەحمد ، زانکۆ… هتد. هاوکات جگە لە پێشکەشکدنى سەبەتەى خۆراک هاوکارییەکی دارایی بە بڕی ٣٠٠ دۆلاریان پێشکەش بە هەر خێزانێک کرد.
هەڵمەتەکە بە وردی لەلایەن فێرخوازانەوە ڕێکخرابوو، کە لیستێکی وردی خێزانە شایستەکانیان ئامادەکرد و، پاشان هاوکارى و دیارییەکانیان پێ گەیاندن، خێزانە سودمەندەکان ئەم هاوکارییە خێرخوازانەیان بەرز نرخاند و سوپاس و پێزانینی خۆیان پێشکەش بە فێرخوازانى زانکۆی جیهان-هەولێر کرد.