
فێرخوازان فێرى خێرایی و وردییەتى وەرگێڕان دەکرێن
بەمەبەستى ڕاهێنانى فێرخوازانى بەشە لەسەر خێرایی و وردییەتى وەرگێڕان، سەرۆکایەتى بەشى وەرگێڕان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى مامۆستا (عمادین ماجد زنرنی) چالاکییەکی وەرگێڕانی ڕێکخست.
لەو چالاکیەدا، کە لە ڕێکەوتى (٢٤/٢/٢٠٢١) بۆ فێرخوازانى قۆناغی دووهەمی بەشی وەرگێڕان لە هۆڵی جیهان ئاکادیمی زانكۆ بەڕێوەچوو. فێرخوازان کۆمەڵە دەقێکى جیاوازیيان بەشێوەی زارەکی لە ئینگلیزییەوە بۆ کوردی و عربی وەرگێڕا.
لە میانەى چالاکیەکەدا، فێرخوازان توانیان لە ماوەیەکی دیاریکراودا رێژەیەکی پێوانەیی دەق وەربگێڕنەوە، بەشێوەیەک لە هەر خۆلەکێکدا زیاتر لە (120)وشەیان وەربگێڕن.