فێرخوازان هۆشیارى تەندروستى لەبارەى وەرگرتنی ڤاكسینی كۆڕۆنا بڵاودەكەنەوە
بۆ هۆشیارکردنەوەى فێرخوازان لەسەر گرنگى وەرگرتنى ڤاکسینى کۆرۆنا، لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى بەشى تەندروستى کۆمەڵ هەڵمەتێکى هۆشیارکردنەوە بەڕێوەچوو.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى( 2.5.2021) و، بە دروشمی (خۆكوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا باشترین ڕێگەیە بۆ پاراستنی خۆت و خانەوادەكەت و كۆمەڵگەكەت)، فێرخوازانى قۆناغی دووەمی بەشی تەندروستی كۆمەڵ دەستیان بە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری وهاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران و فێرخوازانى زانكۆ کرد بەمەبەستی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆڕۆنا.
ئامانجێکى دیکەى ئەم چالاكیە بریتی بوو لە ڕەواندنەوەی ئەو پروپاگەندە نادروستانەی دەبنە هۆی دروستكردنی گومان لە وەرگرتنی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.