فێرخوازانى بەشى تەندروستی كۆمەڵ پشكنین بۆ خواردنەكان دەكەن
لە چوارچێوەی چالاكیە كرداریەكانیان فێرخوازانی بەشی تەندروستی كۆمەڵ پشكنینی بەكتریاییان بۆ چەند نمونەیەك لە خواردنی ناو زانكۆ کرد.
بەسەرپەرشتی مامۆستا سەروان وسمان فێرخوازانى قۆناغى دووەمى بەشى تەندروستى کۆمەڵ و, بۆ پراکتیزەکردنى وانە تیۆرییەکان، چالاکیەکى زانستیان ئەنجامدا، چالاکیە بریتبوو لە ئامادەكردنی سامپڵی خواردن لە خواردنەکانى ناو زانکۆ.
لە بەشێکى دیکەى چالاکیەکەدا، فێرخوازان ڕێژەی بونی بەكتریایان لە خواردنەكان دیاریکرد. ڕێکخستنى ئەم چالاکیەش لەو چوارچێوەیەدا دێ، کە چاودێریكردنی پاك و خاوێنی خواردنەكان یەكێك دەبێت لە ئەرك وكاری داهاتوی دەرچوانی بەشی تەندروستی كۆمەڵ.