فێرخوازێکى بایۆمیدیکاڵ وەک وەک ڕێنماییەکارى پێشکەشکردنى وتار لە تێدێکس نیشتیمان ٢٠٢٣ کارى دەکرد
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەهۆى ئەو توانا و لێهاتویەى هەیانە، ڕۆڵێکى دیاریان لە بەڕێوەبردن و ڕێکخستنى کۆڕ و کۆنفرانس و چالاکیەکانى تایبەت بە بەهەرە و لێهاتویی گەنجان هەیە.
لەو چوارچێوەیەدا و، لە (TEDx Nishtiman 2023) فێرخوازێکى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر وەک خۆبەخشێک ڕێنمایی پێویستى پێشکەش بەو کەسانە دەکرد، کە وتاریان پێشکەش دەکرد.
مریەم عومەر، کە فێرخوازى قۆناغى دووەمى بەشى بایۆمیدیکاڵە، لە هاوینى ڕابردوەوە وەک خۆبەخشێک لەگەڵ تیمی ڕێکخستن و ئاماەکردنى (TEDx Nishtiman 2023) بەبەردەوامى کاریکردوە، کارەکەشیان بریتی بووە لە ئامادەکردنى پێشکەشکاران بۆ چۆنیەتى پێشکەشکردنى وتارەکانیان لەسەر ستەیجى (TEDx Nishtiman 2023).
لەو بارەیەوە مریەم عومەر دەڵێ: ” شانازی بەوەوە دەکەم کە وەک فێرخوازێکى زانکۆى جیهان-هەولێر و وەک خۆبەخشێک بەشێک بووم لە سەرکەوتنی (TEDx Nishtiman 2023)، کە ماوەی حەوت مانگ بێ وچان کارمان لە پێناویدا کرد”، وتیشى: “بۆ من ئەزمونێکى تازە بوو، لە بوارى ڕێکخراوەیی فێرى لێهاتوویی تازە بووم، جگە لەوەش لە رێگەى ئەو دەرفەتە زێڕینەوە توانیم کۆمەڵێک گەنجى سەرکەوتوو و، خاوەن بەهەرە لە بوارە جیاکان بناسم” لە کۆتایشدا هانى فێرخوازانىدا بەشدارى چالاکى هاوشێوە بکەن”، ئاماژەی بەوەشکرد،” کە هەستی بە خۆشحاڵی و شانازییەکی زۆر کردووە بە نوێنەرایەتی بەشی بایۆمدیکاڵ و زانکۆی ج- هەولێر بەشداریان لەو بۆنە گەورەیەدا کرد، کە سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان تیایدا ئامادەبوو”.