فێرخوازێکى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس لە کەناڵێکى ئاسمانى باس کیتۆ دەکات
بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى کیتۆ، کەناڵى کوردستان ٢٤ تەوەرێکى بەرنامەیەکى تایبەت کرد بەگفتوگۆکردن لەبارەى چۆنیەتى ڕیجیمکردن و خۆلاوازکردن بەکیتۆ.
لە چوارچێوەى بەرنامەکەدا، کەناڵى کوردستان٢٤ میواندارى سالار سەلام عومەر فێرخوازى قۆناغى سێیەمى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر کرد.
لە میانەى بەرنامەکەدا، ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر بەوردى باسى لە لایەنە باش و خراپەکانى ڕیجیمکردن بەکیتۆ کرد، هەروەک باسى لەو خۆراکانە کرد، کە پێویستە ئەو کەسەى کیتۆ دەکات لە خواردن و خواردنەوەدا ڕەچاویان بکات.
سالار سەلام عومەر لەگەڵ خستنەڕوى لایەنە جیاکانى ئەو ڕێگەیانەى بەسودن بۆ خۆلاوازکردن، لەهەمانکاتدا وەڵامى پرسیارەکانى پێشکەشکارى بەرنامەکەشى دەدایەوە.