فێرخوازێکى بەشى پەرستارى و تەندروستى کۆمەڵ دیارى بەسەر منداڵانى تالاسیما دابەش دەکات
بۆ ڕەخساندنى ژینگەیەکى منداڵانەى لەبارە، فێرخوازێکى بەشى پەرستارى و تەندروستى کۆمەڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر دیارى بەسەر منداڵانى تالاسیما دابەش دەکات.
ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى (٢٥/٢/٢٠٢٣) بە دروشمى (بەخشەر چاکەکارە) و بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر سەروان وەسمان سەرۆکى بەشى پەرستارى و تەندروستى کۆمەڵ (خەڵات على) فێرخوازی قۆناغى دوەم لە سێنتەرى تالاسیمیا بۆنەیەکى خنجیلانەى بۆ منداڵان ڕێکخست.
لە سەرەتادا، لە میانەى سمینیارێکدا؛ کە بەامادەبونى دایەبابانى منداڵان بەڕێوەچوو، کۆمەڵێک زانیارى لەبارەى منداڵانى توشبوو بە تالاسیما خرایەڕوو، بۆ ئەوەش بەرچاوى دایەبابان ڕونکرایەوە لە چۆنیەتى باشتر مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵەکانیان.
پاشان؛ منداڵان بەشداریان کرد لە ئاهەنگێکى گۆڕانى و مۆسیقا و هەڵپەڕکێى تایبەت، کە بووە مایەى ڕەخساندنى ژینگەیەکى لەبار و لە بیرچونەوەى ئێش و ئازار و خەم و نەخۆشیەکانیان، لە کۆتایشدا دیارى تایبەت بەسەر سەرجەم منداڵانى سەنتەری تالاسیمیا-هە ولێر دابەشکرا.