فێرخوازێکى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان بڕوانامەی ناوبژیوانی باسکە بەدەست دەهێنێت
لە چەند ڕۆژى ڕابردودا لقى هەولێرى فیدراسیۆنی تۆپی باسکە خولێکى تایبەتى بە ناوژیوانى باسکە کردوە، لەو خولەدا کە ماوەى دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، سیما دارا محمد فێرخوازى قۆناغى چوارەمى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى تیادا کرد.
لە ڕۆژانى بەڕێوەچونى خولەکەدا، کە یانەى ئەکاد لە شارى هەولێر بە بەشدارى (٢٠) وەرزشوان لە ناوچە جیاکانى هەرێمى کوردستان بەشداریان تیادا کردبوو، کۆمەڵێک ڕاهێنانى پراکتیکى و تیورى لەلایەن مامۆستایان و شارەزایانى بوارەکە پێشکەش بە بەشداربوان کرا، هەروەک ڕاهێنانى جۆراوجۆرشیان پێکرا، لە کۆتایشدا بڕوانامەى بەشداریکردن لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی باسکە بەسەر بەشداربواندا دابەش کرا.
(سیما دارا محمد) یەکێک لە فێرخوازە بە تواناکانى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان و، لەسەر ئاستی زانکۆ و ئامادەیییەکی بەرچاوی هەیە، لەهەمانکاتدا وەک گۆڵپارێز لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە یانەی (ئافرەتانى کوردستان) بەشداری زۆر و چالاکی وەرزشی دیارى هەیە، هەروەک ناوبژیوانی بۆ زۆرێک لە پاڵەوانێتییەکان کردوە، کە لە یاریگەکانی زانکۆی جیهان-هەولێر بەڕێوەچوون.