فێرخوازێکى زانکۆى جیهان-هەولێر ئاشناى تاقیگەکانى ئەنجامدانى توێژینەوەى تێزى دکتۆرا لە پۆڵندا دەبێ
بە مەبەستى ئاشنابوون بە چۆنیەتى ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى بۆ بەدەستهێنانى بڕوانامەى دکتۆر و نوسینى تێزى دکتۆرا، هاجەر محمد عەلى فێرخوازى بەشى چارەسەرى سروشتى لە زانکۆى وارشۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences) سەردانی تاقیگەی توێژینەوەکانى لە زانکۆکە کرد.
سەردانەکە بە میوانداری لاریبی ئامینە (Laribi Amina ) لە بەشی دەرمانسازی پیشەسازی زانکۆکە بوو، کە سەرقاڵى ئەنجامدانى توێژینەوەی دکتۆراکەیەتى و تایبەتە بە بەرهەمهێنان، دەرهێنان، پاککردنەوە، و تایبەتمەندی ئەنزیمەکانی لیپاز لە مەعجوون (regarding the production, extraction, purification, and characterization of lipase enzymes produced by the oleaginous yeast Yarrowia lipolytica ). وەک توێژەر بۆ ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر باسیکرد ئامانجی توێژینەوەکەى بریتییە لە پەرەپێدانی کرێمێک کە زەیتی پێست هاوسەنگ دەکات. بۆ ئەوەش باسى لە هەنگاوەکانى ئەنجامدانى توێژینەوەکەی کرد، هیواشى خواست لە داهاتویەکى نزیکدا ئەویش لە خوێندنى باڵا وەربگیرێ و توانا بە پەرە زانستیەکانى بدات.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا لەلایەن (Dr. inż. Bartłomiej Zieniuk) سەرپەرشتیارى تاقیگەکە، ئەو ئامێر و تەکنیکە پێشکەوتووانەى بە هاجەر محەمەد عەلى ناساند، کە لە توێژینەوەی زانستیدا بەکاردەهێنرێن، هەروەها زانیارى لەبارەى چۆنیەتى ئەنجامدانى لایەنى پراکیتکى توێژینەوەى زانستى و ڕێکار و میتۆدۆلۆژیای تاقیگە پێشکەش کرد. پاشان گفتوگۆیان لەبارەى دەرفەتەکانى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا و مەرج و ڕێنماییەکان و چەند بابەتێکى دیکەى پەیوەشت بەلایەنى هاوکاری زانستی و داهێنان و ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى وپەرەپێدانی پیشەیی کرد.