فێرخوازێکى زانکۆى جیهان-هەولێر وەک خۆبەخشێک کارى بۆ بەڕێوەبردنى کۆنفرانسی تێدێکس نیشتیمان ٢٠٢٣ کرد
لە ڕێکەوتى (٤/٣/٢٠٢٣) شەشەمین کۆنفرانسی تێدێکس نیشتیمان لە شارى هەولێر بەڕێوەچوو، لە کۆنفرانسی تێدێکس نیشتیمان ٢٠٢٣ زیاتر لە ١٥٠٠ گەنج بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەدا کرد و، زیاتر لە ١٠٠ خۆبەخش یارمەتی رێکخستنی چالاکیەکەیان دابوو، یەکێک لە خۆبەخشەکان فێرخوازێکى زانکۆى جیهان-هەولێر بوو.
عەلى عومەر، کە فێرخوازى قۆناغى چوارەمى بەشى زانستى کۆمپیوتەرە لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە بوارى (IT) هەندێک کاروبارى کارگێڕى و ڕێکخستنى چالاکیەکان هاوکار و هەماهەنگى بەڕێوەبردنى کۆنفرانسەکە بوو.
کۆنفرانسی تێدێکس نیشتیمان؛ گەورەترین پرۆگرامی ساڵانەیە کە گەنجان و خاوەن ئەزموونەکان لە گشت بوار و چینە جیاوازەکان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەشداری تێدا دەکەن.، ئەمساڵیش چەندین کەس قسەیان دەربارەی بابەتی زۆر گرنگ بۆ #ھەرێمی_کوردستان کرد وەکو گەشەپێدان لە بواری کشتوکاڵ و خوێندن بۆ ئافرەتان و کچان و تەندروستی و تەکنەلۆژیا و کاری خۆبەخشی.