پاڵەوانێتی هێزى لەش بۆ یارى (بێنچ پرێس) لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو
بەچاودێرى لێژنەى ئۆڵومپى کوردستان، یەکێتی ناوەندی هێزی لەشى کوردستان لە ڕۆژانى هەینی و شەممە -43/3/2023، هۆڵی داخراوی زانکۆی جیهان-هەولێر، پاڵەوانێتی هێزى لەش بۆ یارى (بێنچ پرێس)ى کلاسیک بۆ هۆڵ و یانەکانى هەرێمی کوردستانی بۆ پیاوان و ئافرەتان بەڕێوەچوو.
لەو پاڵەوانیەتیەدا، کە بەسەرپەرشتی سەرۆکایەتى بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان لە زانکۆی جیهان-هەولێربەڕێوەچوو، یاریزانانی نوێنەرایەتی کێشی جیاواز لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک بەشداریان تێدا کرد.
لە کۆتاییدا؛ دکتۆر ژیان جەمال سەرۆکى بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان مەدالیا و بڕوانامەی ڕێزلێنانى زانکۆى جیهان-هەولێرى بەسەر براوەکاندا دابەشکرد.
هاوکات سەرۆکی یەکێتی ناوەندی هێزی لەشى کوردستان قەڵغانێکی تایبەتى پێشکەش بە پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد صابر دەلۆیی سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد بۆ ئاسانکاری و ئەرکی ئەنجامدانی پاڵەوانێتیەکەیان لە زانکۆى جیهان-هەولێر.