فێرخوازێکى زانکۆی جیهان-هەولێر بەشدارى لە خولێکى ناوبژیوانی بۆ تۆپی پێ دەکات و پلەى سێیەم بەدەست دەهێنێت
(سیما دارا محمد) فێرخوازى قۆناغى چوارەم لە بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بەشداری لە خولێکى تایبەت بە ناوبژیوانی تۆپی پێ کرد و توانى (پلەی سێیەم) لەسەر ئاستى بەشداربوان بەدەست بهێنێت.
لەو خولەدا، کە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوو، لە ڕێکەوتى (٢٩/٨/٢٠٢٤) دەستى پێکرد و تا ڕێکەوتى (٣١/٨/٢٠٢٤) بەردەوام بوو، لەلایەن یەکێتى تۆپى پێى کوردستان ڕێکخرا بوو و، (٤٠) کچ و کوڕ بەشداریان تێدا کرد بوو، ڕۆژانە وانەکان بەشێوەیەکى تیۆرى و پراکتیکى وانەکان لەلایەن ناوبژیوانى نێودەوڵەتى (ئەرسەلان قادر) پێشکەش دەکرا.
(سیما دارا محمد) جگە لەوەى فێرخوازى زانکۆى جیهان-هەولێرە، لەهەمانکاتدا یاریزانێکە لە یانەی (نەفت الشمال) و، لەسەر ئاستی عێراق ئامادەیییەکی بەرچاوی هەیە، هەروەک لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە یانەی (ئافرەتان کوردستان) وەک گۆڵپارێز بەشداری زۆر چالاکیی وەرزشی کردوە، لەهەمان کاتدا وەک ناوبژیوان لە زۆربەى پاڵەوانێتییەکان، کە لەلایەن زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێکخراوە بەشدارى و ئامادەبوونى هەبووە.