فێرخوازێکى زانکۆی چیهان-هەولێر مەدالیاى برۆنزى بەدەست دەهێنێ
لە پاڵەوانیەتى تایکواندۆى ژنانى عێراق، فێرخوازێکى بەشى پەروەردەى جەستەيی و زانسته وەرزشيەکان توانى مەدالیاى بڕۆنزى بباتەوە.
(هەژار وەهاب عەبدولحەمید) کە فێرخوازى قۆناغى سێیەمى بەشى پەروەردەى جەستەيی و زانسته وەرزشيەکانە لە زانکۆى جیهان-هەولێر، لەهەمانکاتدا ڕاهێنەرایەتى یاریزانانەى یانەى هەولێرى بۆ تایکۆاندۆ دەکات
ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پاڵەوانێتی تایکواندۆی ئافرەتانی عێراق بۆ (ئافرەت و گەنج و پێشکەوتوو)، کە ڕۆژانى (30 /9/2022) لە یاریگەی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی و زانستە وەرزشییەکانى زانکۆى سەڵاحەددین لە پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو ڕاهێنانى بەیاریزانانەى یانەى هەولێر دەکرد.
لە ئەنجامى سەرپەرشتیکردنى ڕاهێنانەکانی… یاریزانانی یانەی هەولێر و توانیان بەرەو پلەی سێیەم بڕون و، بە بەدەستهێنانی (12) مەدالیا (دوو میدالیای زێڕ) و (سێ میدالیای زیو) و (حەوت میدالیای برۆنزی) توانى پێگەیەکى دیار بۆ یانەى هەولێر تۆمار بکات، بەوەش توانى وەک راهێنەری یانەی وەرزشی تایکواندۆی هەولێر میدیالىاى برۆنزى بەدەست بهێنێ.
(هەژار وەهاب عەبدولحەمید) کە فێرخوازێکى زیرەک و لێهاتوویی قۆناغى سێیەمى بەشى پەروەردەى جەستەيی و زانسته وەرزشيەکانە لە زانکۆى جیهان-هەولێر، لە دوایین ساڵی خوێندندا (2021-2022) پلەی یەکەمی بەسەر هاوتەمەنەکانیدا بەدەستهێناوە.