رێککەوتننامەی نەهێشتنی هەموو جۆرە جیاکارییەک لە دژی ژنان لە بەشی یاسا تاوتوێکرا
سەرۆکایەتى بەشى یاسا لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە ڕێگەى چالاکى جۆراوجۆر هەوڵى دەرخستنى توانا و لێهاتوویی فێرخوازان دەدات بەتایبەت لە ئاشناکردنیان بەیاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتیەکان، بۆ ئەو مەبەستە، (لانە نزار) کە فێرخوازى قۆناغی چوارەمە لە بەشی یاسا بابەتێکى ناونیشانی ((ڕیككەوتننامەی نەهێشتنی هەموو جۆرەكانی جیاوازی دژی ئافرەت)) لە هۆڵی ئەكادیمی زانكۆی جیهان هەولێر پێشکەشکرد.
لە میانەى پێشکەشکردنى بابەتەکەیدا، کە بە سەرپەرشتی مامۆستا (لیلی عیسی أبوالقاسم) و بە بەشداری فێرخوازانى قۆناغی چوارەم بەڕێوەچوو، بەوردى باسی لە ڕێككەوتننامەی (سیداو) كرد و برگە گرنگەكانی شیكردەوە، بەتایبەت ئەو بڕگانەى کە تایبەت بوون بە یەكسانی پیاو و ئافرەت. بەشێکى دیکەى بابەتەکەی تەرخانکرد بۆ ئەو بەندانەى، كە عێڕاق پەسەندی كردوون، دواتریش تیکشى خستە سەر گرنگی چالاكیەكانی ژنان و ئافرەتەتان لە كۆمەڵگە و، ئەو بابەتانەی كە پێگەی ئافرەت لە كۆمەڵگەدا بەهێز دەكات.
بابەتەکە بووە دەرفەتێکى گرنگ بۆ ئاشناکردن و بەرزکردنەوەى ئاستى ڕۆشنبیرى فێرخوازان لەبارەى مافەكانی ئافرەت بەتایبەت ئەو بڕگانەى کە لە ((ڕیككەوتننامەی نەهێشتنی هەموو جۆرەكانی جیاوازی دژی ئافرەت)) ئاماژەیان پێكراوە و دەوڵەت پەسەندی كردووە.