فێرخوازێکی پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ چالاکیەک لەبارەى فریاگوزاری سەرەتایی بەڕێوەدەبات
ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی (٢٧/١١/٢٠٢٤) (عثمان رسول علی ) فێرخوازى بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە هاوکاری نەخۆشخانەی هەولێری نێودەوڵەتی سەردانى قوتابخانەى سایەدارى بنەڕەتى تێکەڵاوى کرد و، چالاکیەکی لەبارەی چۆنیەتی فریاگوزاری سەرەتایی بەڕێوەبرد.
ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر دواى ئەوەى لەلایەن مامۆستا (ڕوخسار اسعد احمد) بەڕێوبەری قوتابخانەی سایەداری بنەڕەتی تێکەڵاو لە هەولێر پێشوازیان لێکرا، ئینجا بە ئامادەبوونی قوتابیان و مامۆستایانی قوتابخانەکە؛ لە ڕێگەی پێشکەشکردنی سێمینارێک باسی لە شێوە و ڕێگەکانی چۆنییەتی ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی کرد، بۆ ئەو مەبەستەش بەشێوەیەکی کرداری فریاگوزاری سەرەتای بۆ ئەو ڕوداوە لەناکاوانەی کە لەقوتابخانەکاندا ڕودەدەن ئەنجامدا، هەروەک باسى لە چۆنیەتی پاراستنی تەندروستی قوتابیان لە ئەگەری ڕودانی هەر روداوێکی نەخوازراو کرد.
لە کۆتاییدا، قوتابیان و مامۆستایانی قوتابخانەی سایەداری بنەڕەتی تێکەڵاو دەستخۆشیان لە فێرخواز عثمان رسول علی کرد بۆ ڕێکخستنی ئەو چالاکیە و گرنگیدان بە فێرکردنی قوتابیان بۆ چۆنیەتی ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی لە کاتى ڕوداوى نەخوازراودا.