
قوتابیانی به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، گرنگی په‌ره‌پێدانی مرۆیی تاوتوێ ده‌كه‌ن
به‌مه‌به‌ستی بایه‌خدانی زیاتر به په‌ره‌پێدانی مرۆیی قوتابیان، رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 12/12/2019، به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تی و دیپلۆماسییه‌كان، چه‌ند سیمینارێكی كراوه‌ی ده‌رباره‌ی بابه‌تی په‌ره‌پێدان و چۆنیه‌تی پڕاكتیزه‌كردنی له‌ژیانی قوتابیاندا رێكخست.
سیمیناره‌كان كه له‌لایه‌ن قوتابیان (محمد عه‌بدولره‌زاق) و (نێوار محمد)، به‌سه‌رپه‌رشتی دكتۆر (هاوژین عمر محمد) ئاماده‌كرابوو، قوتبیان به‌چروپڕی رۆشناییان خستبووه سه‌ر جۆره‌كانی په‌ره‌پێدانی خودی، و گرنگی له‌ژیانی تاك، و لێكه‌وته ئیجابییه‌كانی له‌سه‌ر ته‌مه‌نی قوتابیانی زانكۆ. هه‌ر له‌نێو سیمیناره‌كاندا قوتابیانی ئاماده‌بوو به‌پرسیار و راگۆڕینه‌وه لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌یان تاوتوێكرد.