لە بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی پیشانگەیەکی هونەری دەکرێتەوە
پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆیی سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر پیشانگەیەکى هونەرى فێرخوازێکى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى کردەوە.
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (10/10/2022) بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەری شذى ناسح تۆفیق سەرۆکایەتى بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر پیشانگەیەکی هونەری بۆ ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشەکەیان ڕێکخست.
لە مەراسیمى کردنەوەى پیشانگەکەدا، کە لەلایەن پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆیی سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر کرایەوە، سەرۆکى ژمارەیەک لە بەشە زانستیەکان و مامۆستایان و فێرخوازانى زانکۆى جیهان ئامادەیبوون.
پیشانگەکە کۆمەڵەیەکی تابلۆی نایابى هونەری لەخۆ گرتبوو، کە گوزارشتیان لە بوارە جیاوازەکانى ژیان دەکرد و، ڕەنگدانەوەی ڕادەی گەشەسەندنی کولتووری و هونەری و ئاستی ڕۆشنبیری هزرى فێرخوازان بوون.
سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە میانەى بەسەرکردنەوەى تابلۆکانى پیشانگەیەکە دواى دەستخۆشى لە فێرخوازان و سەرۆکایەتى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى، بەگرنگیەوە لەو جۆرە پیشانگەانەى ڕوانى بۆ هاندان و دەرخستنى بەهرە توانا هونەریەکانى فێرخوازان، وتیشى ئەم جۆرە پیشانگەیانە دەبێتە هۆى زیادکردنی متمانە بەخۆبوونی فێرخوازان لەڕێگەی نمایشکردنى کارە هونەرییەکانیان.