لە زانکۆى جیهان-هەولێر باس لە کاریگەرییەکانى میدیاى نوێ لەسەر ڤاکسینی کۆرۆنا کرا
بەشەکانى (ڕاگەیاندن) و (پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەکان) لە زانکۆی جیهان- هەولێر، وۆرکشۆپێکى هاوبەشیان بە ناونیشانى (کاریگەرى میدیاى نوێ و سیاسەتى حکومەت لە هۆشیارکردنەوەى ڤاکسینى کۆرۆنا).
لەووۆرکشۆپەدا، کە بەئامادەبوونى ژمارەیەکى بەرچاو لە مامۆستایانى هەردوو بەشى (ڕاگەیاندن) و (پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەکان) لە ڕێکەوتى (٢٧-٢٨/١٠/٢٠٢١) لە هۆڵی ئەکادیمیای جیهان بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەى کاریگەرییەکانى میدیاى نوێ لەسەر ڤاکسینی کۆرۆنا کرا.
لەو چوارچێوەیەدا و، لە ڕۆژى یەکەمدا مامۆستاى یاریدەدەر عەبیر مەحمود جەبار مامۆستا لە بەشى ڕاگەیاندن بابەتێکى بەناونیشانى “میدیای نوێ و هۆشیاری تەندروستی” فەیسبووک و تویتەر بەنموونە و کاریگەرى لەسەر ڕای گشتی بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی پێشکەشکرد.
پاشان پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر ئەیناس ضیاء مەهدى بابەتێکى دیکەى بەناونیشانى “سیاسەتی تەندروستی دەوڵەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی کۆرۆنا و تیۆرەکانی پیلانگێڕیی پەیوەست”
لە ڕۆژى دووەمدا، مامۆستا لەیلى عیسا ئەبو قاسم بابەتێکى بەناونیشانى ” ئاراستە یاساییە نەتەوەیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕێکخستنی ڤاکسینی کۆرۆنا ” پێشکەشکرد، لە کۆتایشدا، لەلایەن مامۆستاى یاریدەدەر پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر ڕەشید میکائیل محەمەد بابەتێک بەناونیشانى “ڕێوشوێنەکانى حکومەت بۆ بەرگرتن لە بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا چیە؟” پێشکەشکرا.
لە ماوەى دوو ڕۆژى وۆرکشۆپەکەدا، دواى پێشکەشکردنى هەریەک لە بابەتەکان لەلایەن مامۆستایانى ئامادەبوو گفتوگۆ لەسەر یەکە یەکەى بابەتەکان کرا، بۆ ئەوەش چەندین سەرەنج و بۆچوون خرانەڕوو، هەروەک چەندین پرسیارى زانستیش سەبارەت بەلایەنە جیاکانى بابەتەکان ئاراستەى ئامادەکارانیان کرا.