لە زانکۆى جیهان-هەولێر ماراسۆنێک بەڕێوەچوو
بەسەرپەرشتى سەرۆکایەتى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر ماراسۆنێک بەڕێوەچوو.
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٣/٥/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان و، بەبەشدارى ژمارەیەکى بەرچاو لە فێرخوازانى سەرجەم بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر ماراسۆنێکى (٥) کیلۆمەترى بەڕێوەچوو.
لەو مەراسۆنەدا، کە لە گۆڕەپانى وەرزشى زانکۆى جیهان-هەولێر ئەنجامدرا، فێرخوازان بەگڕوتینەوە بەشداریان تێدا کرد، لە ئەنجامدا فێرخواز (مستەفا کیفاح) لە بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکانى کۆلێژى پەروەردە توانى پلەى یەکەم بەدەست بهێنێ.
لە بەشى کۆتایی یاریەکەدا، بەئامادەبوونى پرۆفیسۆر دکتۆر ئەکرەم عەبدولواحید سەرۆکى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان دیارى بەسەر براوەکانى ماراسۆنەکەدا دابەش کرا.
ڕێکخستنى ئەم چالاکیە وەرزشیە لە چوارچێوەى ئەو چالاکیە بەردەوامانەى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر دێ، کە ساڵانە لە نێوان مامۆستایان و فێرخوازان و فەرمانبەران لە بەش و کۆلێژە جیاکانى زانکۆ بەرێوەدەچێ.