لە بەشى کارگێڕى کار، کار بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەی فەرهەنگێک دەکرێ
لە بەردەوامى کار و چالاکیە زانستییەکانى بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کار بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەى نووسینى فەرهەنگى زمانى ئینگلیزى دەکرێ.
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٣/٥/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر سهیر سەعدەدین، دواین هەنگاوەکانى نووسین و جێبەجێکردنى پڕۆژەى نووسین و ڕێکخستنى فەرهەنگێکى تەکنیکى لە بوارى پسپۆڕى کارگێڕى تەواو کرا.
ئەو پرۆژەیە کە لە کۆرسى یەکەمى ساڵى خوێندنى (٢٠٢٠-٢٠٢١) لەلایەن فێرخوازانى قۆناغى دووەمەوە دەست بەجێبەجێکردنى کرا، بە چەندین هەنگاوى گرنگدا تێپەڕ بوو. پڕۆژەکە لە کۆرسى دووەمدا چەندین چەمکى تازەى لە بوارى کارگێڕى کار بۆ زیاد کرا، بەوەش پڕۆژەکە بەتەواوەتى گەڵاڵە کرا.
لە کۆتایی چالاکیەکەدا بڕیاردرا لە زوترین کاتدا تاقیکردنەوەیەکى ئەزموونى گشتى لەسەر کۆى چەمکەکان لەلایەن فێرخوازانەوە ئەنجام بدرێ.