سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێز لە ژمارەیەک فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن دەنێ
وەک هاندانێک بۆ فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن و، لە پێناو بەردەوامیدان لەسەر کارەکانیان، سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر بڕوانامەى ڕێزلێنانى پێشکەش بەژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن کرد.
ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٢/٥/٢٠٢١) لەلایەن دکتۆر عەبدولستار کەریم سەعید یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ کاروبارى کارگێڕى و بەئامادەبوونى مامۆستا ئامانج عەلى و ژمارەیەک لە مامۆستایانى بەشى ڕاگەیاندن، بڕوانامەى ڕێزلێنانى سەرۆکایەتى زانکۆ پێشکەش بەژمارەیەک لە فێرخوازانى قۆناغى یەکەمى بەشى ڕاگەیاندن کرا.
لە ڕۆژانى (٤ تا ٧/٤/٢٠٢١) دوو کۆنفرانسى نێودەوڵەتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، ژمارەیەک لە فێرخوازانى قۆناغى یەکەم، کە پێکهاتبوون لە (عوبێد بەشار، ڕفقە حەسەن و سوداد سەباح) لە ڕێگەى تەلەفزیۆنى جیهان بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ ڕۆماڵى ڕۆژانى کۆنفرانسەکەیان کرد و، وەک ئەزمونى کارى یەکەمیان لە بوارى ڕاگەیاندن توانیان سەرکەوتووانە کارەکانیان جێبەجێ بکەن.
لە بەرامبەر ئەو ئەرکە گرنگەى جێبەجێیان کرد و ، بۆ هاندانیان لە بەردەوامیدان بەکارەکانیان، لەلایەن سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر بڕوانامەى ڕێزلێنان پێشکەش بەو فێرخوازانە کرا، ئەوانیش خۆشحاڵى خۆیان پیشاندا و، سوپاسى سەرۆکایەتى زانکۆ و مامۆستایانى بەشى ڕاگەیاندن و تەلەفزیۆنى جیهانیان کرد بۆ ڕەخساندنى ئەو دەرفەتە و ڕێزلێنان لە هەوڵ و ماندوبوونەکانیان.