شێوازى ئەنجامدانى گفتوگۆ لە چالاکیەکى فێرخوازانى به‌شی ئینگلیزی‌دا
فێرخوازانى قۆناغی یه‌كەمی به‌شی زمانى ئینگلیزی لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە ئەکادیمیاى زانکۆى جیهان بەشداریان لە ئه‌نجامدانی چالاکیەکى زانستیدا کرد، کە تایبەت بوو بە گفتووگۆکردن به شێوازی گروپی بچوك.
بەسەرپەرشتى مامۆستای یاریده‌ده‌ر پۆڵا تحسین محمد ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (2/5/2021) فێرخوازانى قۆناغى یەکەم لە چالاکیەکەیاندا دابەشى سەر چه‌ند گروپێكی بچوك کران، هەر یەک لەو گروپانە بابه‌تێكیان پێدرا بۆ ئه‌وه‌ی لە نێوان خۆیاندا گفتوگۆى لەبارەوە بکەن.
ئه‌م ڕێگە زانستیە یەکێکە لە ڕێگە زۆر بهسودەکان بۆ فێرخوازان تا لە ڕێگەیەوە فێرى چۆنیەتى بەکارهێنانى زمانی ئینگلیزی ببن و، بتوانن و بیر و ڕای خۆیان به شێوازێكی ئه‌كادیمی و ره‌خنه‌گر ده‌ربڕن.
له‌كاتی بەڕێوەچوونى چالاکیەکە و کفتوگۆكردنى فێرخوازان لە ناو گروپەکاندا، لەلایەن مامۆستاى سەرپەرشتیار بەسەردەکرانەوە و ، سەرەنج و بۆچونەکانى خۆى بۆ باشترکردنى تواناى گفتوگۆکردنیان پێشکەش بەفێرخوازان کرد و، هانی فێرخوازانى دەدا بۆ ئه‌وه‌ی بەشێوەیەکى بەردەوام زمانی ئینگلیزی له‌گه‌ڵ هاوپۆله‌كانیان به‌كار بێنن.