بەشى ڕاگەیاندن یادى ڕۆژى جیهانى ئازادى ڕۆژنامەوانى بەرز ڕادەگرێ
لە ڕۆژى جیهانى ئازادى کارى ڕۆژنامەوانیدا، سەرۆکایەتى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەچالاکیەک ئەو ڕۆژەى بەرز ڕاگرت.
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٣/٥/٢٠٢١) بەئامادەبوونى ژمارەیەکى بەرچاو لە مامۆستایان و فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە هۆڵى (VIP) زانکۆى جیهان-هەولێر یادى ڕۆژى جیهانى ئازادى کارى ڕۆژنامەوانى کرایەوە.
چالاکیەکە، بەپێشکەشکردنى وتەیەک لەلایەن مامۆستا ئامانج عەلى عوسمان سەرۆکى بەشى ڕاگەیاندن بەوەکالەت دەستپێکرد، پاشان ژمارەیەک لە فێرخوازان بەپێشکەشکردنى چەند سمینارێک باسیان لە بوارە جیاکانى کارى ڕۆژنامەوانى و ئازادى کارى ڕۆژنامەوانى و بەدەستهێنانى زانیارى کرد، بۆ ئەوەش جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە پێویستە ئەم ڕۆژە بکرێتە وێستگەیەک بۆ بەخوداچوونەوە و پێدانى زانیارى ڕاست و دروست بەمیدیاکاران و ڕۆژنامەوانان، چونکە پێدانى زانیارى دروست بەمیدیاکاران لە سودى گشتى کۆمەڵگەیە و بەهۆیەوە کۆمەڵگە پێش دەکەوێ.