
لە زانکۆی جیهان-هەولێر ئامادەکارى بۆ بەڕێوەچوونى پاڵەوانیەتییەکی تۆپی سەر مێزى زانکۆکان کرا
- Posted by University Press
- Date تشرینی یەکەم 31, 2026
ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 28/10/2026، سەرۆکایەتى بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ئامادەکارییەکانى بۆ دەستپێکردنى پاڵەوانیەتییەکی تۆپی سەر مێزی زانکۆکان کرد.
لەو چوارچێوەیەدا، سەرۆکایەتى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان، پاڵەوانیەتیکى بچوککراوەى ناوخۆیی لە نێوان فێرخوازانى ئارەزومەند لە نێوان سەرجەم بەش و کۆلێژەکانى زانکۆ ئەنجامدا، بۆ ئەو مەبەستەش 16 فێرخواز لە سەرجەم بەشە زانستییەکان بە سیستمی بردنەوەی دوو گێم لە کۆی سێ گێم بەشدارییان تێدا کرد.
بۆ ئەوەش لەسەرەتاوە تیروپشک بۆ یاریزانە بەشداربووەکان کرا، یاریزانەکان کرانە دوو گروپ، ئینجا یاریی لە نێوان گروپەکان بەڕێوەچوو، کە تیایدا فێرخوازان ململانێ و یارییەکى بەهێزیان لەگەڵ یەکتر کرد، تا بتوانن نوێنەرایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پاڵەوانیەتییەکی تۆپی سەر مێزی زانکۆکان بکەن، لە ئەنجامدا چوار فێرخواز توانیانە بەسەر ڕکابەرەکانیان سەر بکەون و، لەلایەن سەرۆکایەتى بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان دیاریکران بۆ نوێنەرایەتیکردنى زانکۆی جیهان-هەولێر لە پاڵەوانیەتیەکە.
لە ڕێککەوتى (٣١/١٠ و ١/١١/٢٠٢٦) پاڵەوانیەتییەکی تۆپی سەر مێزی زانکۆکان لە زانکۆى سلێمانى بەڕێوەدەچێت و تیمی زانکۆی جیهان-هەولێر بە ژمارەیەک یاریزان لەسەر ئاستی کوڕان و کچان بەشدارە، فێرخوازانی بەشداربووش بریتین لە:-
- ڕامین فرمان
- مەولود ئەسعەد
- حسێن ڕەیان مەغدید
- عومەر دلێر



