لە زانکۆی جیهان-هەولێر وۆرکشۆپێک لەبارەى چۆنیەتى پەرەپێدانى هاوکاری لەگەڵ گروپی کۆمپانیا پزیشکییەکانی کلینیکى بەڕێوەچوو
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٢٣/٤/٢٠٢٤) لە هۆڵى (VIP) زانکۆ بەئامادەبوونى ڕاگر و سەرۆکى ژمارەیەک لە بەشە زانستیەکان و مامۆستایان و فێرخوازان؛ بەشى بایۆمیدیکاڵ بەهاوکارى گروپی پزیشکی کلینیکا وۆرک شۆپێکی لەبارەى فێرخوازانى کۆلێژی دەرمانسازی و بایۆمیدکاڵ بەڕێوەبرد.
ئەم وۆرک شۆپە، کە بەناونیشانی هاوکاری نێوان زانکۆی جیهان-هەولێر و گروپی پزیشکی کلینیکا بوو، دکتۆر فەرمان حسێن وەک نوێنەری گروپی پزیشکی کلینیکا، باسى لایەنە جیاکانى وۆرکشۆپەکە و گرنگیەکەى کرد، بۆ ئەوەش وتى: ئەم وۆرکشۆپە دەبێتە سەکۆیەکی بەنرخ بۆ فێرخوازان بۆ بەدەستهێنانی تێگەیشتن لە بەکارهێنانی جیهانی ڕاستەقینەی خوێندنى ئەکادیمییەکانیان، چونکە تایبەت بە لایەنە جیاوازەکانی توێژینەوەی بایۆپزیشکی، پراکتیکی کلینیکی لەگەڵ پیشەسازیدا تاقیکردەوە.
لە میانەى وۆرکشۆپەکەدا بەشداربووان جەختیان لەسەر گرنگی کارامەیی پراکتیکی و هاوکاری نێوان زانستەکان لە بواری بایۆمیدیکاڵ کردەوە، جەختیان لەسەر ئەوەش کردەوە، کە ئەم هاوکارییە لەگەڵ گروپی پزیشکی کلینیکا ئاسۆی نوێ دەکاتەوە بۆ فێرخوازانبۆ تێگەیشتن لە دیمەنی داینامیکی بایۆمیدیکاڵ لە دەرەوەی ژینگەى فێربوون لە ناو پۆلەکان.