هونەرى شێوەکارى و ئاراستە نوێییەکان و ئەزمونى فێرخوازێک
بۆ خستنەڕووى توانا و بەهرەى لێهاتووى فێرخوازەکانى، سەرۆکایەتى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەردەوامە لە کاروچالاکییە زانستییەکانى.
لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (١٦/٢/٢٠٢١) بەئامادەبوونى مامۆستا (ئامانج عەلى عوسمان) سەرۆکى بەشى ڕاگەیاندن بەوەکالەت و ، ژمارەیەک لە مامۆستایانى و فێرخوازانى بەشەکە، لە سمینارێکدا (سری سامى) باسى لە هونەرى شێوەکارى و ئاراستە نوێییەکانى ئەو هونەرە کرد.
لەو سمینارەدا، کە لە هۆڵى (VIP) زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، هونەرمەند (سرى سامى)، کە لەهەمانکاتدا فێرخوازى بەشى ڕاگەیاندنە لە زانکۆى جیهان، لەسەرەتادا کورتەیەکى لەسەر گرنگى و مێژووى گەشەندنى هونەرى شێوەکارى کرد، پاشان باسى لە قوتابخانەکانى هونەرى شێوەکارى و دیارترین هونەرمەندەکانى ئەو بوارەى لەسەر ئاستى جیهان و عێراق کرد.
لە بەشێکى دیکەى سمینارەکەیدا، سرى سامى باسى لە ئەزمونى تایبەتى خۆى لە بوارى هونەرى شێوەکارى کرد، لەگەڵ باسکردن لە ئەزمونى کارى لە بوارەکەدا، چەند نمونەیەکى لە کارەکانى نمایش کرد.