پرۆگرامي چەکى ناوەکى ئێران و ڕەنگدانەوەى ئاسایشى هەرێمیى لە سمینارێکى زانستیدا
لە چوارچێوەى چالاكیە زانستییەکانى سەرۆکایەتى بەشى پەيوەنديیە نێودەوڵەتيەكان و دبلۆماسى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ فێرخوازانى بەشەکە، سمینارێکى بۆ (زەينەب عەلى خەڵەف) ڕێکخست.
لەو سمینارەدا، کە ڕۆژى دووشەممە، ڕێکەوتى (١٥/٢/٢٠٢١) بەئامادەبوونى، مامۆستا ئامانج عەلى سەرۆکى بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیبلۆماسى و، ژمارەیەک لە مامۆستایانى و فێرخوازانى بەشەکە و، زانکۆى جیهان بەڕێوەچوو، سمینارەکە تایبەت بوو بە(پەرەسەندنى پرۆگرامى چەکى ناوەکى ئێران و رەنگدانەوەى لەسەر ئاسايشي هەرێمیی).
لەو سمینارەدا، کە لە هۆلي (VIP) زانکۆى جیهان بەڕێوەچوو، (زەينەب عەلى خەڵەف) بەدور و درێژى باسى لە بیانووەکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ پیتاندنى چەکى ناوەکى کرد، هەروەک باسى لەو مەترسیانە کرد، کە لە ئایندەدا و بەهۆى پیتاندنى چەکى ئەتۆمى ڕوبەڕووى ئاسایشى وڵاتانى ناوچەکە دەبێتەوە.
سمینارەکە، بەچەند پرسیاری و خستنەڕووى سەرەنج و تێبینیەکانى ئامادەبووان کۆتایی پێهات.