پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە تورکیا بەشدارى لە چوارەمین کۆنفرانسی زانکۆ عەرەبی-تورکیەکان دەکات
لەبەر ڕۆشنایی ستراتیژیەتى سیاسەتى فروانکردنى بازنەى پەیوەندییە زانستیەکانى زانکۆ لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە نێودەوڵەتى و زانستیەکان، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر گەیشتە تورکیا و، بەشدارى لە چوارەمین کۆنفرانسی زانکۆ عەرەبی-تورکیەکان کرد.
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٢٦/٢/٢٠٢٦) لە شارى ئەستەنبوڵ چوارەمین کۆنفرانسی زانکۆ عەرەبی-تورکیەکان دەستپێکرد، لەو کۆنفرانسەدا، کە لەلایەن یەکێتى زانکۆ عەرەبییەکان بە هاوکاری زانکۆی ئەستەنبوڵ ئایدن ڕێکخراوە بۆ ماوەى سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و، دەیان زانکۆى تورکى و عەرەبى تێدا ئامادە دەبن، لە کۆنفرانسى (ICEC2024 EURIE) بەوردى گفتوگۆ لەبارەى پتەوکردنى گیانى هاوکارى و زانستى نێوان زانکۆکانی تورکیا و عەرەبی لە بوارە زانستییە جیاوازەکاندا دەکرێت.
زانکۆى جیهان-هەولێر وەک ئەندامێکى چالاکى یەکێتى زانکۆ عەرەبییەکان بەشدارییەکى کاراى ڕۆژانى کۆنفرانسەکە دەکات و، لە پەراوێزى بەڕێوەچونى ڕۆژانى کۆنفرانسەدا پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر چەندین دیدار و کۆبونەوەى زانستى لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە جیاکان دەبێت، بەتایبەت لە هەوڵەکانى بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەى ببێتە ئەندام لە یەکێتى زانکۆ ئۆراسیا (EURASIAN UNIVERSITIES UNION)، کە بەشداریەکى گرنگە لە کۆنفرانسەکەدا دەکەن.