پێشبڕکێیەکی شیکاری داتا لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر بەڕێوەچوو
بە مەبەستی زیاتر ئاشنا بوونی فێرخوازان لەگەڵ تایبەتمەندیەکانی بەرنامەی Microsoft Excel)) بۆ شیکردنەوەی داتا و پەرەپێدان بە توانای فێرخوازان لە شیکاری داتا، پێشبڕکێیەکی زانستی بە ناونیشانی “شیکاری داتا” بەڕێوەچوو.
لەو پێشبڕکییەدا، کە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتى (١٦/٠٢/٢٠٢١) لە نێوان فێرخوازانى بەشی زانستی کۆمپیوتەر ئەنجامدرا.
ئامانج لەم پێشبڕکێیە ئامادەکردنى فێرخوازانە بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی (ICDL )، کە تاقیکردنەوەیەکی ستانداردی نێودەوڵەتیە و، لە سێنتەری (ICDL ) لە زانکۆی جیهان – هەولێر بەڕێوە دەچێت.
لەو تاقیکردنەوەیەدا، ساڵانە فێرخوازانى بەشەکانی زانستی و کۆمپیوتەر و ئەندازیاری گەیاندن و کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى تێدا دەکەن.